ببەخشە بۆ ژیان

بە هاوکاری بەخشین، یاریدەدەر دەبیت لە پێکهێنانی ژیانێکی شایستە بۆ ئاوارە و پەنابەران و منداڵانی ئازیز و خەڵکی خۆجێی.

هەواڵ و چالاکییەکان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكوومی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، له ساڵی 2005 له هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان – عێراق دامەزراوە و بەڕێز “مەسرور بارزانی” سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە. لە ژێر وتەیەكی “مستەفا بارزانی” كە دەفەرموێت: “شانازییه بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت”، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی بە كاركردن كردووە. مۆڵەتی كاركردنی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق وەرگرتووە. هەروەها له ویلایەته یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2016 مۆڵەتی كاركردنی پێ دراوە. له كۆبوونەوەی مانگی نیسانی ساڵی 2016 ی ئەنجومەنی كارگێڕی و هەماهەنگیی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەك ئەندامی راوێژكاری له ئەنجومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتیی”ECOSOC” قبووڵ كرا. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی 4ی ساڵی 2020 بە فەرمی لەلایەن كۆمیسیۆنی رێكخراوە خێرخوازییەكانی بەریتانیاوە مۆڵەتی كاركردنی پێ درا. لە ساڵی 2016 لە وەزارەتی دەرەوەی كوەیت وەك رێكخراوی خێرخوازیی ددانی پێدا نرا.

2005

دوو دەیە لە ئەزموون

پرۆژە بەردەوامەکان

لە ئێستادا دەزگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ندین پڕۆژە جێبەجێ دەکات کە هاوکاریی خۆراكی و ناخۆراكی، پەروەردە و ڕاهێنان، دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌، چاودێریی تەندروستی و هاوكاریی دارایی ئازیزان(منداڵانی بێباوك) و بێهاوژینان له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌م هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ له‌ ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان به‌ نیازمه‌ندان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ئامانجی باشترکردنی بژێویی ژیان و بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، پلان و بەرنامەی گەشەپێدانی درێژخایەنی هه‌یه‌.

پسپۆڕانی پابەند کە پێکەوە کاردەکەن بۆ هیوا و فریاگوزاری و پێشکەوتن.

هاوبەشەکانمان دەربارەی ئێمە چی دەلێن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگە و نیازمه‌ندان لە سەرانسەری هەرێمدا گێڕاوە.

نێچیرڤان بارزانی
مەسعود بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پابەندبوون بە بنەماکانی کارکردن بە دڵسۆزی و شەفافییەت، بووه‌ته‌ هاوبەشێکی متمانەپێکراو لە بواری کاری مرۆیی.

مەسعود بارزانی
نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)

هەوڵ و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پشتیوانیکردنی خێزانە ئاوارەکان و بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی بەهێزە بە مرۆڤایەتی و هاوبەشی و هاودەردی.

نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)
حازم تەحسین بەگ

هەوڵ و خزمەتە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە نرخ دادەنێم و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەزگا بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، بەتایبەتی لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا دەکەم.

حازم تەحسین بەگ
کۆمەڵەکانی خاچی سوور و مانگی سوور

دەزگای خێرخوازیی بارزانی نموونەیەکی دیار و سەرکەوتووە لە ڕێکخراوە خۆجێییەکان کە توانیویانە کاریگەرییەکی مرۆیی لە ئاستی جیهاندا دروست بکەن.

کۆمەڵەکانی خاچی سوور و مانگی سوور